دەربارەی هێرشەکانی ئەمریکا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە



بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەبات
ئەمڕۆ شەممە 2ی شوباتی 2024 بەسەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت، پەرلەمانی عێراق  بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق، و تاوتوێ كردنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان، لە کۆبوونەوەدایە.

هاوکات موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە وەکالەت داوایەکى بە واژووى 100 پەرلەمانتارەوە ڕەوانەى هەردوو لیژنەى یاسایی و ئاسایش و بەرگرى کرد لەبارەى پێشنیازەیاساى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لەعێراق .

ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمان لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا چەندین هێرشیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە عێراق و سوریا ئەنجامدا، و چەند سەرکردەیەکی ئەو گرووپانەیان بە ئامانج گرت، ئەمەش تووڕەی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە، و داوادەکەن حکومەتی عێراق وادەی کشانەوەی ئەو هێزە بیانیانە لە عێراق دیاریبکات و کۆتایی بە ئەرکەکانیان بێنێت لە خاکی عێراق.

هاوکات کورد و سوننە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان نەکرد و شیعەکانیس توڕەیی خۆیان لەو هەڵوێستە نەشاردۆتەوە، سەبارەی بە هۆکاری ئامادەنەبوونی کوردەکان، ( خەڵک ) پەیوەندی بە هەردوو پەرلەمانتار سۆران عومەر و د.نەرمین مەعروف  و موسەنا ئەمین کرد، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر هیچکامیان وەڵامیان نەدایەوە.

لە سلێمانی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) دروست دەكرێت
پێت لە سلێمانی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) دروست دەكرێت
زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت
دوات زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت
پەیوەنیدر