دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵایەكی یەكێتی كۆدەبێتەوە



سبەینێ یەك شەممە 11-2-2024 جارێکی تر دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق سەبارەت بە سكاڵایەكی یەكێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە و وتەبێژی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت: “یەکێتی سکاڵاکەی ناکشێنێتەوە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، “یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە و ئەو یاسایەی، کە ئێستا کاری پێدەکرێت نایەکسانە و پێویستە کۆتاکان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بۆ لایەنەکانی دیکە بەکارنەهێنرێن”.

سكاڵاکەی یەكێتیی تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاساكە تۆماركراوە.

پێشتریش چەند جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.

بۆچی دوای نان خواردن هەست دەکەیت برسیتە؟
پێت بۆچی دوای نان خواردن هەست دەکەیت برسیتە؟
مێشوولە هۆکاری تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون
دوات مێشوولە هۆکاری تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون
پەیوەنیدر