هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی باش دەستپێبکاتەوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی هەرێم و بودجە و مووچە چارەسەر ببێت، هاوکات پێویستە پڕۆسەی خوێندنیش بەشێوەیەکی زۆر باش دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فەوتانی ساڵێکی خوێندن کارەساتی زۆر دەهێنێتە کایەوە، پشتیوانی داوای ڕەوای مامۆستایان، فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکەین، بەڵام پێویستە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

لەبارەی داوای مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە باسی لەوەکرد، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ داوا ڕەواکانیانداین و ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵییە مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکەن هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق.

مامۆستایان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن
پێت مامۆستایان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن
پارەی حەجی ئەمساڵ بە دینار وەردەگیرێت
دوات پارەی حەجی ئەمساڵ بە دینار وەردەگیرێت
پەیوەنیدر