به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕایگه‌یاند، تێچووی حه‌جی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجیانی عێراقه كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فڕۆكه بریتییه له شه‌ش ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زار دیناری عێراقی و پاره‌كه به دینار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به ١٣٢ هه‌زار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی نوسینگه‌ی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان كۆبوه‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش به حاجییان و عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، له‌م بواره‌یشدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی‌دا هه‌بووه كه دواجار توانرا پاره‌ی حاجییانی ئه‌مساڵ ٢٠٢٤ به دیناری عیراقی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی دولار بۆ هه‌ر ١٠٠ دولار ١٣٢ هه‌زار دیناری عیراقی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی راسپارد، كه له سبه‌ینێ رێكه‌وتی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان بكه‌ن كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له ١٨ی شوبات كۆتایی دێت و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ركه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و ده‌رچوه له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌به‌جه) هه‌روه‌ها ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی (سۆران، راپه‌رین، زاخۆ، گه‌رمیان) ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان ده‌كرێت له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و ئاگاداری هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج و ده‌رچوو كه پاسپۆرتیان نییه یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه به زوترین كات له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی حه‌جی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچوی حاجییانی عێراقه كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فڕۆكه بریتییه له شه‌ش ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زار دیناری عێراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاس پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار دیناری عیراقییه و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه بدات دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه.