ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری راگەیاند و دەڵێت، بە سێ تۆمەتی جیاواز دەستگیر کراون.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٥ بە تۆمەتی (تەقەکردن و هەڕەشەکردن و دزیکردن) حەوت تۆمەتبار دەستگیردەکەن، هەندێک لە تۆمەتباران پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.
دەشڵێت:”لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (١٥،٤٣١،٤٣٢،٤٤٣) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکانیان ڕادەستی یاسا کراون.