ڕەزاق مەحبیس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، پشتڕاستی کردەوە کە پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرای کەربەلا – نەجەف لە کاتژمێرێکدا ٢٥ هەزار سەرنشین دەگوازێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سەعداوی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆژەی وەبەرهێنانی هێڵی ئاسنی نێوان کەربەلا و نەجەف بەم نزیکانە دەکەوێتەکار، ماوەی نێوان هەردوو شارەکە نزیکەی ٢٠ خولەک کورتدەکاتەوە، چوار وێستگەی سەرەکی هەیە کە کەربەلا بە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە دەبەستێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” شەمەندەفەرەکە بە خێرایی ٢٤٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ٢٥ هەزار سەرنشین لە کاتژمێرێکدا دەگوازێتەوە”.