لە ئیدارەی ڕاپەڕین نرخی مریشک بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە یەکەمجارە نرخی مریشک بەرزببێتەوە.
مریشکفرۆشێک لە شارەدێی حاجیاوا ڕایگەیاند، لە ئێستادا و بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشک بەرزبوەتەوە و نرخی یەک کیلۆ ٥٠٠ زیادی کردووە و بووە بە سێ هەزار دینار، کە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی یەک کیلۆ مریشک بە دوو هەزار و ٥٥٠ دینار بوو .
ئەو فرۆشیاری مریشکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە یەکەمجارە نرخی مریشک بەرزببێتەوە، تا ئێستا نازانین هۆکاری بەرزبوونەوەکەی بۆ چی دەگەڕێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە کە مریشک و هێلکە بۆماوەی شەش مانگی دیکە لە هەرێمەوە هەناردەی باشوور و ناوەڕاست بکرێت.