بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزادراون تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی سزاكانی پێشتر ناكرێنە دوو هێندە.
ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە ڕێژەی ٪٢٠ بۆ دەكرێت و هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو”.