“ئەمریکا و عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن”



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێدەکەن.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان عێراق رایگەیاند رۆژی 11ی شوباتی 2024 بۆ گفتوگۆکردن و خشتەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، لیژنەی باڵای تەکنیکی سەربازی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستبە کارەکانی دەکاتەوە.

هاشتاگ؟
پێت هاشتاگ؟
پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد کە مامۆستایانی بێزارکردبوو
دوات پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد کە مامۆستایانی بێزارکردبوو
پەیوەنیدر