بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز عەرەبی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە دەروازەی شاری نەباتییە کردە ئامانج کە بەرپرسێکی حزبوڵای تێدابوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ، لە شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان، لە نزیک پەیکەری حەسەن کامێل ئەل سەباح لە دەروازەی شاری نەباتیە، عەباس ئەلدێبس، کە نازناوی “حەج عەبدوڵڵا”ی لێنراوە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا کراوەتە ئامانج،
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی ئەو بەرپرسەی حزبوڵای لوبنانی بڵاوکردەوە،
حیزبوڵڵای لوبنان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە چووەتە ناو ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، ئەو پارتە و سوپای ئیسرائیل لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە هێرشەکانیان ئاڵوگۆڕ کردووە، لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل.