پێشبینیکارێکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی تری بارانبارین بۆ هەرێمی کوردستان دەخاتە روو.
محەمەد کەلاری، پیسبینیکاری کەشناسی بۆ خەڵک ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەمەدا کاریگەری لاوازی شەپۆلیکی دەریایی سور و بەشێک لە شێی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان دەردەکەوێت ،
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی شەپۆلەکە لە نێوان لاواز بۆ مامناوەندایە و کاریگەری زیاتری لەسەر ناوچەکانی باشوری هەرێم و ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵات هەیە بەتایبەت سنوری گەرمیان و هەڵەبجە و بەشێکی سنوری باشوری سلێمانی و کەرکوک ،
هەرچی ناوچەکانی هەولێر و دهۆکیشە کاریگەریی شەپۆلەکە زۆرلاواز لەسەریان دەدەرکەوێت ،
ڕوونیشیکردەوە، لە ڕۆژی چوارشەمەوە واتە 14-2-2024دووبارە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلی بەهێزی باران بارین کە سەرچاوەکەی دەریای سور و بەشێک لە دەریای ناوەڕاستە ، کە تێدا پێشبینی بارانی باش و بروسک و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دەکەم لە زۆرێک لە ناوچەکان وە شەپۆلەکە سەرتاسەری دەبێت.