پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هێرشەکانی دوێنێ شەوی بەغدا ئەنجام دەدات.
بەپێی بڵاوکراوەیەک، بە نوسراوی فەرمی ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر عێراق و بەتایبەت هێرشەکانی شەوی 7ی 2ی 2024 کۆدەبێتەوە.
شەوی چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا بە موشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ کەسی تێدابوون کە هەرسێکیان کوژران، هەروەها میدیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە ئەبو باقر ئەلساعدی و ئەرکان ئەلعلیاوی، کە دوو فەرماندەی حزبوڵان و بەرپرسن لە گواستنەوەی چەک و ئۆپراسێۆنەکانی دەرەوە، لە هێرشەکەی ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کوژران.
هەر ئەمڕؤش خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپیکرد و لەنێو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران تەرمی ئەو دوو بەرپرسە بەخاک سپێردرا.