بە گوژمەى 12 ملیۆن دۆلار پرۆژەی کۆمەڵگەیەکى پەروەردەیى و سەنتەرێکى ڕاهێنانى مامۆستایان و نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتون لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و حەمەی حەمە سەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر و بەڕێوەبەرى رێکخراوی کۆیکای کۆری لە هەرێمى کوردستان، گرێبەستێک لەگەڵ رێکخراوی کۆیکای کۆری واژوو کرا.
خەرجی پڕۆژەکە 12 ملیۆن دۆلارە و دروستکردنى کۆمەڵگەیەکى مودێرنى پەروەردەیى لە گەڕەکى ژینى دارەتوو و سەنتەرێکى تایبەت بەڕاهێنانى مامۆستایان، نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتون لە هەولێر لەخۆدەگرێت.