بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیاد کرد و نرخەکەشی لە بازاڕدا دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 209 ملیۆن و 264 هەزار و 308 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 172 ملیۆن و 914 هەزار و 308 دۆلاری بە حەواڵە بووە.

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستەڕوو کە 36 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بە نەخت فرۆشتووە.

زیادبوونی دۆلاری نەخت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕ دروست دەکات و نرخەکەی دادبەزێنێت، بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ 151 هەزار و 950 دینار دابەزی.

کۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکات
پێت کۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکات
دەروازەی باشماخ: گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بچن بۆ ئێران
دوات دەروازەی باشماخ: گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بچن بۆ ئێران
پەیوەنیدر