ئەو دوو هاووڵاتییەی لە ڕووداوەکەی بەردەم تونێلی دەربەندیخان بە سەختی بریندار ببوون، گیانیان لەدەستدا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بۆ دەربەندیخان دەگواستەوە، لەبەردەم تونێلەکەدا وەرگەڕا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەم ڕووداوی هاتووچۆیە کە لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان-سلێمانی ڕووبدات و تێیاندا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.