ساڵی رابردوو: زیاتر لە ١٧ هەزار هاوبەشی نوێ لەسلێمانی کارەبایان وەرگرتووە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماری بەشی کاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆی ئاماری هاوبەشانی کارەبا گەیشتووەتە ٥٢٧ هەزار و ١٥٦هاوبەش.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ تەنها ٥١٠ هەزار و ١٥٣ هاوبەش بووە، واتە لەماوەی ساڵی ڕابردوو ١٧ هەزار و ١٥٣هاوبەش زیادی کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە لە کۆى هاوبەشانى کارەبا  ٤٤٦ هەزار و ٩٠٠ هاوبەشی ماڵان و ٥٧ هەزار و ٥٨٢ هاوبەشی بازرگانی، ١٢ هەزار و ١٨٠ هەزار و هاوبەشی پیشەسازی ١٥ هەزار و ٩٧١  هاوبەشی کشتوکاڵی و ٥ هەزار و ٤٨٢ هاوبەشی حکومییە.

ئەمریکا دەکشێتەوە؟
پێت ئەمریکا دەکشێتەوە؟
وتەبێژەکەی سودانی: هاوپەیمانان بوونەتە فاکتەری ناسەقامگیری عێراق
دوات وتەبێژەکەی سودانی: هاوپەیمانان بوونەتە فاکتەری ناسەقامگیری عێراق
پەیوەنیدر