بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سبەینێوە ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵ هەیە.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوویەکانی باکووری هەرێم ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
سبەینێ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان، لەناوچە سنووریەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .
مەوداى بینین لە نێوان 8 – 9 کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و شوێنی تەم کەمتر لە 2 کیلۆمەتر دەبێت وە هەروەها لە ناوچەکانی بوونی تۆز و خۆڵ لە نێوان 4 بۆ 6 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی : 13
دهۆک : 15
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 15
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 19