بڕیارێک بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق جێبەجێدەکرێت، دەبەسترێنەوە بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممە، بەڵگەنامەیەکی فەرمی بڕیاری جیاکردنەوەی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی و گواستنەوەی بۆسەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرا کرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە نووسینگەی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی دەرچووە، “فڕۆکەخانەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی جیادەکرێنەوە و دەبەسترێنەوە بە وەزارەتی گواستنەوە، بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیایەکی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گەشتی ئاسمانی.”