به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى نووسراوێکی ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ) كردووه، لە كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لە نووسراوێکدا بۆ ١٠ بەڕێوەبەرایەتی سنووری پەروەردەکەی ڕایگەیاندووە، “ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه‌و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وه”.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی پێنج مانگ دەبێت مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، کاتێکی زۆری خوێندن ڕۆشتووە.