ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەك کۆتایی دێت



ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتییەکان و پێنج وەزارەت، دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی دێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ شارەوانی و گەشتوگوزار دەدرێت.

هاوکات مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا کێشەی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و گرفتەکەش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی 2023شیان وەرنەگرتووە.

پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاری دا
پێت پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاری دا
دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش پەیامی هەیە
دوات دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش پەیامی هەیە
پەیوەنیدر