وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رۆژی ٨ی شوباتە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئی- پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە ٨ ی شووباتی ٢٠٢٤ کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردە.
وەزارەتەکە دەشڵێت:” لەپاش کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا ڕادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستەم.