دڵنیا ڕەزازی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی كوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نوێترین بەرهەمی بڵاودەكاتەوە.
دڵنیا ڕەزازی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام، وێنەی خۆی لە كاتی تۆماركردنی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردۆتەوە بە ناوی (دەبارێ) و ڕایگەیاندووە، بەم زووانە بڵاویدەكاتەوە.
دڵنیا ڕەزازی، کچی هونەرمەندان (ناسری ڕەزازی و مەرزییە فەریقیە) و لە ساڵی 1979 لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
View this post on Instagram