دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعشیان ئاشكرا كردووە و ئەمیر و تەواوی رێكخراوەكه و ئەندامەكانيان دەستگیركرد و چەند حەشارگەیەكیشيان دۆزيەوە، كە بۆ كارە تیرۆریستیەكانیان ئامادەیان كرد بوو، دەشڵێت،”ئەو گروپە پەیوەندییان بەكردەوە تیرۆریستیەكەی قەرەداغەوە هەیە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بەڵگەی دروستیان دەستكەوت لەسەر پێنج پیلانی تیرۆریستانی داعش كە یەكەم مەرامیان بوو، چەند حەشارگە و سەربازگەیەك لە سنوری سلێمانی دروست بكەن و كردەوەی تیرۆریستی لەشارەكانی هەرێم ئەنجام بدەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو گروپە دووهەم مەرامیان دروستكردنی ئەمارەتێكی داعش بووە لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی، سێ هەم هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە، چوارهەم رۆشتنی چەند تیرۆریستێك لەناو شارەكانی هەرێمەوە بۆ حەمرین و پەیوەندكردنیان بە چەكدارانی داعشەوە، پێنجەم دروستكردنی حەشارگە لەناوچەی سەنگاو ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرادەكات و ئەمیر و تەواوی رێكخەرەكان و ئەندامەكانی دەستگیردەكرێن و چەند حەشارگەیەكیش دەدۆزنەوە كە بۆ كارە تیرۆریستیەكانیان ئامادەیان كردبوو
ئەم گروپە پەیوەندییان بە كردەوە تیرۆریستیەكەی قەرەداغەوە هەیە كە تیرۆریستێك رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بووەو كوژرا .
هەر لەو چوارچێوەیەدا پیلانێكی دیكە پوچەڵكرایەوە كە چەند تیرۆریستێكی هەرە تاوانبار مەرامیان بوو لەهەرێمی كوردستانەوە هەڵبێن ، پەیوەست بە رووداوەكەی ئاشداخ لە سەنگاو كوژرانی دوو تیرۆریست ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێكی تر لە چەمچەماڵ شكستپێهێنا كە بۆ ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی خۆیان ئامادەكردبوو .
كە ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریست -یش كوژران .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، سەربەدەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بەڵگەی دروستی دەستكەوت لەسەر پێنج پیلانی تیرۆریستانی داعش كە یەكەم مەرامیان بوو ، چەند حەشارگەو سەربازگەیەك لە سنوری سلێمانی دروست بكەن و كردەوەی تیرۆریستی لەشارەكانی هەرێم ئەنجام بدەن ، دووهەم دروستكردنی ئەمارەتی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی ، سێ هەم هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە ، چوارهەم رۆشتنی چەند تیرۆریستێك لەناو شارەكانی هەرێمەوە بۆ حەمرین و پەیوەندكردنیان بە چەكدارانی داعشەوە ، پێنجەم دروستكردنی حەشارگە لەناوچەی سەنگاو ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی .
پاشان بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، ژورێكی لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی پێكهێنراو ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەوردی بەرنامەڕێژی بۆ ئاشكراكردنی پیلانەكانی تیرۆریستانی داعش داناو بەدواداچوونە هەواڵگرییەكانی دەستپێكرد و لەئەنجامدا زانیاری پێویست بەدەست هات دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، رێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنی لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی گیرایەبەر و چەند گومانلێكراوێك خرایە ژێر چاودێری وردەوە .
سەرئەنجام لە شەوی ٤ / ٥ ی ٩ ی ٢٠٢٢ تیرۆریستی تاوانبار ( بەشدار ) لەكاتی گەڕانەوەی لەناوچە شاخاوییەكانی دووز بۆ سلێمانی لە قەرەداغ لەبازگەی ئاسایش ، لەكاتی سۆراغ كردنی ناسنامەی و هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی هەڵدێت و روبەڕووی هێزەكان دەبێتەوەو دوای برینداركردنی ژمارەیەك لە كارمەندانی پۆلیس وئاسایش و هەڵدانی چوار نارنجۆك و خۆبەدەستەوەنەدانی كوژرا .
هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژی ٢١ / ٩ / ٢٠٢٢ تیرۆریست سەعد ئیبراھیم ناسراو بە ( ئەبو سەجاد ) بەهاوكاری هێزە عیراقییەكان لە سەلاحەددین كە پەیوەندی هەبوو لەگەڵ تیرۆریستی كوژراو بەشدار دەستگیركرا .
رۆژانی ٥ و ٢١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ لە دوو ھەڵمەتدا ھەردوو تیرۆریست ( رەوەز ئاوات ) لە شارەزوور و ( رێبەر فەرھاد ) لە ناوباڕازی سلێمانی كە بەهەمان شێوە پەیوەندیان بە تیرۆریستی كوژراو ( بەشدار ) ەوە هەبووە و دەستیان لەئەنجامدانی چەند كردەوەیەک ھەبووە ، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركران .
هەر پەیوەست بەم كەیسە ٩ تۆمەتباری تر دەستگیركراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە
– تیرۆریست (بەرهەم محەمەد )ناسراو بە ( بەشدار ) دانیشتووی ناوچەیەكی قەزای سەیدسادقە .
بەیعەتی داوە بە تیرۆریستانی داعش و پەیوەندی بەستبوو لەگەڵ هەر دوو ویلایەتی ( دیالە – كەركوك ) ، ( شیمالی بەغدا ) دوای چەندین جار سەردانیكردنی ناوچە شاخاوییەكانی نزیك دوز و زینانە و پەڵكانە بەپیلانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە شاخاوییەكانی بەرزنجە ، دوكان ، شارباژێر چەندین ئەشكەوت و نەفەق و تونێل و سەربازگەیەك بۆ مەشق و راهێنانیان دروست دەكات و ئامادەیان دەكات تا لەنزیكترین كاتدا چەكدارەكانی داعش بگوازرێنەوە بۆ ئەو سنورانە و دەست بە ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكانیان بكەن لەناو شارەكاندا ، كە دواجار هەموو ئەو حەشارگەو چەك و تەقەمەنییانە دەستی بەسەرداگیرا و روونیش بووە تیرۆریستی كوژراو پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمارەتی داعش لەگرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی هەبووە .
پێشتریش ناوبراو تۆمەتبار بووە بە تەقەكردن لە هێزە ئەمنییەكانی شارەزوور و بەرزنجە و نانەوەی كێشە لەنێوان عەشیرەتەكانی بێسەری و مۆریاسی و هەستاوە بە سوتاندنی باخ و ماڵ و كوشتنی ئاژەڵەكانیان و دروستكردنی دوبەرەكی لەو ناوچانەدا .
دانپێدانانی
1- تیرۆریست ( رەوەز ئاوات )
————-
بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان چڕتركرانەوە و پیلانەكانی ئەمارەتی گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی ئاشكراكران ، كە سەرپەرشتی و داڕێژەری چەندین پیلانی تیرۆریستی بوون لە هەرێم و شارەكانی عێراق كەلەرێگای سۆشیال میدیا و مۆبایلی زیرەك و سیمكارتەوە كە بەدەستیان هێنابوو لەناو گرتووخانەوە ! كاروبارەكانیان رایدەكرد و ١٥ تیرۆریستی سزادراو بەهاوكاری ئیدارەی گرتووخانەی چاكسازی گەوران خرانە ژێر چاودێری و لە سەعاتی سفردا بە بەڵگەوە دەستگیكرانەوە و شكست بەبەرنامەکانیان هێنرا كە لەخۆڕێكخستنەوەو بەرفراوانكردنی چالاكییەكانیاندا بوون و سەرپەرشتی ناردنی گەنجانیان دەكرد بۆ ناو تیرۆریستانی داعش .
كە تەواوی تیرۆریستەكان لەسەرەتای دورست بوونی قاعیدە و داعش بەیعەتیان داوە و چەكداری فعلی بوون و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە هەرێم و عێراق و ماوەی سزای یاساییان لە تەواوبووندا بوو كە راستەوخۆ لەلایەن تیرۆریستی هەرە تاوانبار ( ئەبو مەصعەب ) والی تیرۆریستانی داعش لە عیراق , سەرپەرشتی و ئاڕاستەكراون .
— پێكهاتەی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی
تیرۆریست محەمەد عەبدولعزیز الدهلكی ناسراو ( ئەبو قتیبە ، ئەبو فاتیمە ) ئەمیری ئەمارەت
تیرۆریست وسام سلگان ناسراو بە ( دكتۆر هانی ) جێگری ئەمیری ئەمارەت
تیرۆریست ئاراس حەكیم لێپرسراوی هۆڵی ٦ بلۆكی ١
تیرۆریست هیوا عەزیز لێپرسراوی هۆڵی ٣ بلۆكی ١
تیرۆریست ئەحمەد خچیر لێپرسراوی هۆڵی ٧ بلۆكی ١
تیرۆریست دیار مەحمود لێپرسراوی هۆڵی ٤ بلۆكی ١
تیرۆریست موهەنەد سەباح لێپرسراوی هۆڵی ٦ بلۆكی ١ راڕەوی ٣ ناسراو بە ( ئەبو ھەیمەن )
تیرۆریست عەمار محەمەد لێپرسراوی هۆڵی ٤ بلۆكی ٢
ناسراوە بە ( ئەبو ملاک )
تیرۆریست تەها عەتیە ناسراوە بە ( ئەبو یاسین ) لێپرسراوی هۆڵی ١١ بلۆكی ١
تیرۆریستان ( رزگار یاوەر ، عەمار غائب ، قادر نامق ، مەنسور محەمەد ، ئازاد مەجید ، مەحمود عەواد ) وەك جێگرانی لێپرسراوی هۆڵەكان دەستنیشانكراون .
دانپێدانانی تیرۆریستان
2 – تیرۆریست محەمەد عەبدولعزیز الدهلكی ناسراو ( ئەبو قتیبە ، ئەبو فاتیمە ) والی ئەمارەت
3 – تیرۆریست وسام سلگان ناسراو بە ( دكتۆر هانی ) جێگری والی ئەمارەت
————-
لەلایەكی ترەوە پیلانێكی تری تیرۆریستانی داعش ئاشكراكرا كە مەرامیان بوو ژمارەیەك چەكداری هەڵهاتوویان كە لە دادگاكانی عێراق داواكراوبوون لەرێگای هەرێمەوە رەوانەی دەرەوە بكرێن . دوای زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد ئەم پیلانەش پوچەڵكرایەوە و هەریەك لە چەكدارانی تیرۆریستانی داعش ( مەسار عەبد ، موحسین عەبد ، بەكر عەبد ، زەید عەبد ) كە هەرچواریان برابوون لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان لەكاتی راكردنیاندا لە رۆژی ٣١ / ١٠ / ٢٠٢٢ دەستگیراكران و هەر چوار تیرۆریستە هەرە تاوانبارەكە بەرپرسیارو سەرپەرشتیاری چەندین كردەوە تیرۆریستی بوون .
دانپێدانانی تیرۆریست
4 – مەسار عەبد حەمەد ئەلفەهداوی
————-
هەر پەیوەست بە هەوڵەكان بۆ سەقامگیری ئاسایش و ریشەكێشكردنی تیرۆر، پشت بەستوو بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە پیلانێكی تری تیرۆریستانی داعش ئاشكراكران كە ژمارەیەك تیرۆریست پیلانیان وابوو هەڵبێن بۆ ناو داعش دوای دەست نیشانكردنی ئامانجەكان لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیادا لە رۆژانی ١٠ و ٢٧ / ١١ و ٥/ ١٢ / ٢٠٢٢ لەگەرمیان و سلێمانی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هەریەك لە تیرۆریستان ( مستەفا كەمال ، هەستیار محەمەد ئەمین ، ئیسماعیل سەفەر ، كاویان حەمدان ، عومەر عەبدولكەریم ، حسێن یونس ) دەستگیركران.
دانپێدانان
5 – تیرۆریست مستەفا كەمال
————-
هاوكات پەیوەست بە رووداوی كوشتنی هەر دوو تیرۆریست ( كاوە سەعید ، محەمەد عەلی ) و دەستگیركردنی تیرۆریست ( شەیما نەوزاد ) بەبرینداری لە شاخی ئاشداخ لە نزیك گوندی كچان لە سەنگاو لە شەوی ٦ / ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٢ كە پیلانیان دانابوو حەشارگەیەك دروست بكەن و چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و هێرش بكەنە سەر چەند دامەزراوەیەكی گشتی و پەروەردەیی و ئاینی .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی چڕتركردەوەو زانیاری نوێ دەستكەوت لەسەر بوونی چەندین تیرۆریستی تر كەپەیوەستن بەم رووداوەو پیلانیان هەبووە دوای ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكان هیجرەت بكەن و پەیوەندی بە تیرۆریستە كوژاوەكان بكەن لە ناوچەی سەنگاو ، دواتر بەهاوكاری ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ١٦ ئامانج بە وردی دەست نیشانكران و خرانە ژێرچاودێری و شەوی ٩ /١٠ ی ١١ ی ٢٠٢٢ ، لە چەند هەڵمەتێكی جیاجیادا لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش هەر ١٦ تیرۆریستەكە ( شاخەوان یوسف ، محەمەد لەتیف ، هەمزە ئیسماعیل ، عەبدولباست جەبار ، هێمن باھیر ، نەوزاد عومەر ، بێرون وریا ، ئەنەس دارا ، دارا جەبار ، محەمەد عومەر ، محەمەد سالار ، محەمەد حەسەن ، میر غەفور ، ئەیوب نەجمەدین ، ئەحمەد محەمەد ، زاگرۆس عوسمان ) دەستگیركران و رووبەڕووی دادگاكرانەوە .
دانپێدانان …. 6- تیرۆریست شەیما نەوزاد
دانپێدانانی .. .. 7- تیرۆریست بێرون وریا
————-
لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم پێنج كەیسە ئەمنیە بەردەوامە و بەچڕی بەدواداچوون دەكرێت بۆ زانیاری و بەڵگە بەدەستهاتووەكان ، لەبەر سەلامەتی هەستیاری رێڕەوی ئاسایشی دۆسێ كان ، بەشێك لە زانیارییەكان بە شاراوەیی هێڵڕاونەتەوە .
ئاشكراكردنی ئەم پێنج پیلانە و شكستپێهێنانی بەرنامەکانیان بۆ تێكدانی ئارامی هەرێم بەرئەنجامی هیمەت و ماندوبوون و كاركردنی بەردەوامی پێنج ( ٥ ) مانگ شەونخونی هێزەكانمانە كە هەموو خەمێكیان بەرقەراكردنی سەقامگیری و ئارامییە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنییان دەكەینەوە وەك هەمیشە سەروماڵ و ژیان و ئارامیان دەپارێزین .
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان