سۆران عومەر: دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە



ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ مووچەی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە، ناردنی ٦١٨ ملیارەکە بەردەوامدەبێت.”

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە، ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت، هاوکات دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ٢٥ ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ بە بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە.

سۆران عومەر، ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی ٦١٨ ملیار دینارەکە و داهاتی ناوخۆ کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینارە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابین دەکرێت”.

ناورباو ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو هەموارەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە رێککەوتنی لەسەر کراوە و کێشەی نەماوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە (ئینفاق فیعلی) نامێنێت و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێت”.

كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت
پێت كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت
لە دوا پلەی جیهاندایە… ڕێژەی ژنانی عێراقی ئیشکەر چەندە؟
دوات لە دوا پلەی جیهاندایە… ڕێژەی ژنانی عێراقی ئیشکەر چەندە؟
پەیوەنیدر