کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و تەم دروست دەبێت



کەشناسی پێشبینی دەکات کە دوای بەفربارین لە لوتکەی شاخە بەرزەکان، پلەی گەرما بەرز بێتەوە و تەم دروست بێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران هەیە لە سەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەفریش لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە یەکی ژێر سفرە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلە ى سیلیزى، تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دروست دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16

سلێمانی : 15

دهۆک : 17

کەرکووک : 16

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 17

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 20

وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە
پێت وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە
کونسوڵخانەی ئەمریکا هەڵوێستێکی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت
دوات کونسوڵخانەی ئەمریکا هەڵوێستێکی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت
پەیوەنیدر