فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پێشوازیان لێکرا”.
سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەولێر هاوکاتە لەگەڵ هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیان دەدات.
تا ئێستا دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی.