پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد



جێنین پلاسخارت هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی عێراق دەات و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش بە هۆکارێکی تری تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە ناودەبات، هاوکات پشتیوانی لە هەنگاوی پارەدارکردنی هەرێم دەکات لەلایەن عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بە بەردەوامی دەبەزێنرێت و پێشێلکاری بەرامبەر دەکرێت، بەهۆی هێرشی درۆنی فڕۆکەوە مەترسی تێکچوونی سەقامگیری لەو وڵاتەدا هەیە،ئەم هێرشانە سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن، لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر چەد کەسێک کوژراون کە یەکێکیان منداڵە، ناردنی پەیام لە ڕێگەی بۆردومان و هێرشەوە تەنها دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و کوژران یان برینداربوونی خەڵک و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خەڵک.

پلاسخارت پێشوازی لە بڕیاری ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد لەلایەن بەغداوە و ئاماژەی بەوەدا، بەغدا پیویستە پارەی زیاتر و بەردەوام بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لەهەمانکاتیشدا هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدات و دەڵێت، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی کەس نییە و سەقامگیری ناهێنێتە ئاراوە، بەڵکو زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات،

باسی لەوەشکرد، عێراق لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا هەنگاوی باشی ناوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەکان، بەردەوامیش هەوڵ دەدات بۆ ئامانجی باشتر و سەقامگیری زیاتر، پرۆژەکانی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە یەکێکن لەو هەنگاوانەی عێراق بەرەو پێشتر دەبات، پێویستە پشتیوانییان لێبکەین و هەوڵی ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بدرێت لە عێراق بۆ گەنجەکانی،

هاوکات نوێنەری چین لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێت، هەرێمی کوردستان کاری جدی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە پێشوازی لەو هەنگاوانە بکرێت، کە دەبنە هۆی سەقامگیری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.

نوێنەری فەرەنساش ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولیر و هەرێمی کوردستان دەکەین، گرنگە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم هێرشانە بدۆزرێتەوە.

نوێنەری سویسراش ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانین هەولێر و بەغدا کاری جدی زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و، ئامادەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چیتر دوانەخرێت.

نوێنەری ڕوسیا، ئاماژەی بەوەداوە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆی زیاتر دەبێت پەرەی پێبدرێت و لەو ڕێگەیەوە چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانیان بدۆزنەوە.

نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات
پێت نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات
وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێم
دوات وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر