مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ پێشوازیمان له بەڕێز جەیمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، پيرۆزبايى دەستبەکاربوونمان لێکرد و هيواى سهركهوتنمان بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.
كونسوڵى گشتيى بهريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچە و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.