نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە



حکومەتی سووریا دوینێ دووشەممە، لە سەرجەم نانەواخانە تایبەت و گشتییەکاندا نرخی نانی بۆ دوو هێندەی پێشتر بەرزکردەوە.

پێشتریش بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا فەرمانێکی دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بە زیادکردنی مووچەی کرێکارانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان بە ڕێژەی ٪٥٠ كردبوو.

لە بڕیارەکەی حکومەتی سووریادا هاتووە، نرخی فرۆشتنی نان بە کێشی ١١٠٠ گرام لە ٢٠٠ لیرەی سوورییەوە بۆ ٤٠٠ لیرە لە نانەواخانە حکومی و تایبەتییەکان بەرزبکرێتەوە.

بڕیارە دەرچووەکە لەگەڵ بڕیارێکدا بوو کە نرخی فرۆشتنی لیترێک سوتەمەنی بۆ فڕنی گشتی و تایبەت لە ٧٠٠ لیرەی سوورییەوە بۆ ٢٠٠٠ لیرەی سووری بەرزبکرێتەوە.

بریاری بەرزکردنەوەی نرخی نان لە کاتێکدایە کە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بە چەندین قەیرانی دیکەی ئابووریدا تێدەپەڕن، بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی قورس کردووە.

قەیرانی ئاو هەڕەشە لە داهاتووی عێراق دەکات
پێت قەیرانی ئاو هەڕەشە لە داهاتووی عێراق دەکات
بایدن  چۆن چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە؟
دوات بایدن چۆن چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە؟
پەیوەندیدار