شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌کران.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ دووشەممە به كاتى واشنتۆنى پايته‌ختى ئه‌مه‌ريكا، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سێلست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن ئامادەبوو، دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تاوتوكران.
باس لەوەشکراوە هەروەها پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕيككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكادا خرانه به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکایان کرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن گفتوگۆ دەکەن.