دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بەردەوامە و ئەمڕۆش پێنج وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و یابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
بە پێی خشتەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.