کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەینێش تەم دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستانب بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو نمە بارانى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت لە سەنتەرى شارى هەولێر و دهۆک تا کاتەکانى بەرەبەیان بەڵام لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند دەبێت تاکاتەکانى نیوەڕۆ.
هەروەها سبەی تەم لە باکورى و هەرێم و هەندێک ناوچەى جیا جیا و هاوکات بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بە ملم
هەولێر 3.0
شەمامک 1.5
پیرمام 10.0
سلێمانى 24.0
چەمچەماڵ 11.2
دهۆک 8.3
زاخۆ 6.9
ئاکرێ 6.0
ئامێدى 5.0
بامەرنێ 8.6
بازیان 13.2
دەربەندیخان 6.2
دوکان 9.2
هەڵەبجە 4.8
هەڵشۆ 18.2
کەلار 3.2
مانگیش 11.8
مەیدان 1.2
پێنجوێن 25.0
ماوەت 9.0
کەرکووک 6.2
خانەقین 1.2