پادشای بەریتانیا توشی شێرپەنجە بوو



کۆشکی بەکینگهامی بەریتانیا بڵاویکردوە کە شا چارلزی سێیەمی بەریتانیا تووشی شێرپەنجە بووە و لەهەموو ئەرکەکانی دووردەکەوێتەوە تاوەکو چارەسەری پێویست وەردەگرێت.

کۆشکی بەکینگهام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە پاشا تووشی شێرپەنجە بووە و ئەمڕۆ دەستی بە بەرنامەی وەرگرتنی چارەسەرکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەکاتێکدا شا چارڵز بەم دواییانە لە نەخۆشخانە چارەسەری پرۆستاتی وەرگرتوە، دوای پشکنینەکانی دەرکەوتوە کە توشی شێرپەنجە بووە.

شا چارڵز شازادەی دوای مردنی دایکی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022 لە تەمەنی 73 ساڵیدا بوو بە پادشای بەریتانیا.

کەشناسی هەریم: ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی هەریم: ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
دوات تەندروستی راپەڕین هەلی کار رادەگەیەنێت
پەیوەندیدار