سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ۲۰۲٤/۲/٦ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، سبەینێ سێ شەممە ۲۰۲٤/۲/٦ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن (بەشی موڵکایەتی) بەمەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان.
ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتیانەش دەکەین، کە پەیوەندییان پێوە کراوە و نایەن بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان یاخود وڵامی پەیوەندیەکانمان نادەنەوە، سەردانیان بكەن .