ئەم شەپۆلە بەفر و بارانەی ماوەی چەند ڕۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و پلەكانی گەرمای بۆ نزیك سفری سیلیزی دابەزاندووە، بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و كەشناسی هەرێم هۆشداری دروست بوونی تەم دەدات و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک و هەندێک لەناوچەکانی باکووری پارێزگای هەولێر و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 6/2/2024 لەکاتەکانی بەیانیەوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز ئەبێت لەسەرجەم ناوچەکاندا و ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و تا کاتەکانی ئێوارە ھەندێک کات ھەورەکان لەھەندێ ناوچەدا چڕدەبنەوە بەشێوەی بارانی کورت خایان بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت و لەشەودا کۆتایی پێدێت.
وتیشی، “پلەکانی گەرما بەرورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی 1 تا 2 بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەندە 10-25کم/ک لەئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە” .