سودانی پەیامێك بە ئێران دەدات



سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق لەسەر حسابی سەروەری و ئاسایشی وڵات مجامەلەی كەس ناكات و دەشڵێت: “كاری تاكلایەنەی هەر وڵاتێك ڕەتدەكەینەوە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئێمە هەر کارێکی تاکلایەنە ڕەتدەکەینەوە، کە لەلایەن هەر وڵاتێکەوە ئەنجام بدرێت، کە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بێت لەسەر ڕێزگرتنی یەکتر بۆ سەروەری.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سودانی ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر پاراستنی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی جیهان.

وتوشیەتی، ” حكومەتی عێراق لەسەر حسابی سەروەری و ئاسایشی وڵات مجامەلەی كەس ناكات” و جەختیشی كردۆتەوە، عێراق هەوڵی زۆری داوە و بەردەوامیشە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە ئارامی.

كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
پێت كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران
دوات پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران
پەیوەنیدر