پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران



ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن و پارێزگار هەڵبژێردران.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا عەبدولقادر دەخیل بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.

هاوكات بڕیارە دوو جێگر بۆ پارێزگار هەڵبژێردرێت، یەكێكیان بۆ كورد (پارتی) دەبێت، كە كاندیدەكەیان (سیروان ڕۆژبەیانی)یە و ئەوی دیكەیان بۆ سوننە دەبێت.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا، د. ئەحمەد حاسوود بە سەرۆکی ئەنجوومەن و محەمەد جبووری بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران.

 

سودانی پەیامێك بە ئێران دەدات
پێت سودانی پەیامێك بە ئێران دەدات
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك هەڵنەبژێردرا
دوات سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك هەڵنەبژێردرا
پەیوەنیدر