هۆشداری دەدرێتە غاز فرۆشەکان



سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی هه‌موو ڕۆژێك لیژنه‌ی غاز سه‌ردانی كارگه‌كان ده‌كات و چاودێری بڕی ئه‌و غازه‌ ده‌كات كه‌ هاورده‌ی سلێمانی ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی بتڵ ده‌فرۆشرێت به‌ هاووڵاتییان و بۆ هه‌ر بتڵێك غازیش هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ دینار له‌ هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “تیمێكی گه‌وره‌ی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ چاودێری كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ غازی ماڵان ده‌كه‌ن، به ‌تایبه‌ت كارگه‌كانی غاز كه‌ ژماره‌یان له‌ سلێمانی ٢٢ كارگه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٥ هه‌زار بتڵ به‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “نرخی هه‌ر بتڵێك غازی ماڵان هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌ و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌و بڕه‌ زیاتری لێوه‌رگیرا ده‌توانێت سكاڵا بكات و ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌روه‌ها كێشی هه‌ر بتڵێك به‌ پڕی ٢٨ كیلۆگرامه‌و بتڵی هه‌ر بریكارێكی غاز له‌و كێشه‌ كه‌متر بێت نایاساییه‌”.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان باسی له‌وه‌شكرد، “له‌م وه‌رزه‌دا خواست له‌سه‌ر غاز زیاد ده‌كات و پێشتریش خۆمان بۆ ئاماده‌ كردوه‌و، به‌وه‌ش له‌ وه‌رزی هاویندا له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كه‌دا كارگه‌كانی غاز بڕێكی زۆر غازیان عه‌مبار كردووه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا به‌ هه‌مان نرخی خۆی ده‌یفرۆشنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ كێشه‌ی كه‌می غازمان نییه‌وه‌ رێگه‌ ناده‌ین هیچ كه‌سێكیش به‌ گران بیفرۆشێت”.

ئەمریکا لە عێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!
پێت ئەمریکا لە عێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!
پەیامنێری دەزگای ستاندارد لە هەولێر دەستگیرکرا
دوات پەیامنێری دەزگای ستاندارد لە هەولێر دەستگیرکرا
پەیوەنیدر