خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ناوچەکانی بایکۆت دەستیپێکردەوە



ڕۆژێک دوای وەرگرتنی مووچە، خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانی ناڕازی لە ناوچەکانی بایکۆت دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی کردەوە و جەختیان لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کردەوە کە دیارترینیان دابەشکردنی مووچە 30 ڕۆژ جارێك، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژانن.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دوا ڕۆژێک هات بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکدا، بەڵام مامۆستایان دەڵێن بە دابەشکردنی مووچەیەك ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و دەبێت حکومەت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.

پەیامنێری دەزگای ستاندارد لە هەولێر دەستگیرکرا
پێشت پەیامنێری دەزگای ستاندارد لە هەولێر دەستگیرکرا
بانکی ناوەندیی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، نرخی دۆلاریش دابەزی
دواتر بانکی ناوەندیی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، نرخی دۆلاریش دابەزی
ەیوەندیدار