دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆش هەشت دەستە و دەزگا مووچەی مانگی یەکی وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی یەكی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگا مین، دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی.
بڕیارە تا ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.