هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد بە بڕیاری دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٢ توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەنزیک ناحیەی (ژاراوە)ی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١ )کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە. دەزگای ئاسایشی هەرێم لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری زیاتر هەوڵەکانی بەردەوامە لە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.