بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، رۆژانە 1.4 ملیۆن لیتر بەنزین بە بەنزینخانەكان دەدرێت و جەختیشدەكاتەوە، كار بۆ ئەوە دەكەن هەموو خێزانەكان بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی وەربگرن .

رێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندووە، كار بۆ ئەوە دەكەن هەموو خێزانەكانی هەرێمی كوردستان دووەمین بەرمیلی نەوتی سپییان پێ بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە ملیۆنێك و 400 هەزار لیتر بەنزین بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت و ئەوەش بووەتە هۆكاری هەرزانبوونی نرخی بەنزین.

ڕۆژی (2ی 1ی 2024) وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیكەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.

لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیادا دەستی پێكرد، كە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێ‌ درا بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار، هاوكات ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق ، كە 50 ملیۆن لیتر بوو لە بەشێكی ناوچەكانی دەرەوەی شار دابەشكرا بەرمیلی 200 لیتری بە 60 هەزار دینار.

چەند زانیارییەک واتلێدەکات زیاتر گرنگی بە پێستت بدەیت
پێت چەند زانیارییەک واتلێدەکات زیاتر گرنگی بە پێستت بدەیت
بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە درا
دوات بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە درا
پەیوەنیدر