بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگای قەزایی دەكەنەوە.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی، نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددیاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگای قەزایی كرایەوە.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگیی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیریی خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

 

بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە درا
پێت بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە درا
ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی دیكە لە گرووپە چەكدارەكان دەكات
دوات ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی دیكە لە گرووپە چەكدارەكان دەكات
پەیوەنیدر