بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە درا



بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شێوازی پارەدانی بەشەخۆراك دەگۆڕێت بۆ سیستمی ئەلیكترۆنی (pos) و جەختیشدەكاتەوە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی 2 بە كاش پارە وەرناگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ بریكارەكانی خۆراكی ناوشار و دەرەوەی شار ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پارەدان پابەند بن بە سیستمی ئەلیكترۆنی (pos) و حسابی بانكی بكەنەوە لە هەر بانكێك، كە خۆتان پەسەندی دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگی (2) لە ڕێگەی بانكەوە پارە دەدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ مانگی 2 بەهیچ شێوەیەك پارەی كاش لە بریكاری خۆراك وەرناگیرێت.

بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێت بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات
دوات بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات
پەیوەندیدار