بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ڕێگای زینی و وەرتێ بەکارنەهێنن بەهۆی بەفر بارینەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، کەوا بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەوا و بارینی بەفر، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ ڕێگای وەرتێ(زینی وەرتێ) بەکارنەهێنن،
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەر ئاستەنگی هاتوچۆ لە ئێستادا ڕێگاکە گیراوە و ڕێگا نیە، تا ئەوکاتەی تیمەکانی پاککردنەوە کاری خۆیان ئەکەن و ڕێگاکە خاوێن دەکەنەوە و هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.