کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوچەی حاجی ئۆمەران پلەی گەرما 3 پلەی ژێر سفر تۆمار کراوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت لە سەرجەمى ناوچەکان.
ڕوونیشیکردەوە کە بارانەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێرەوە دەستپێدەکات و پاشان بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک درێژ دەبێتەوە و لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر بارین دەبێت .
ئەوەشیخستەڕوو کە پلەی گەرما 2-4 پلە نزم دەبێتەوە لە حاجی ئۆمەرانیش 3 پلە ژێر سفر تۆمار کراوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، کاریگەرى کەشە ناسەقامگیرەکە بەردەوام دەبێت، نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت و لە دواى نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لەگەڵ بەفر باراین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 10
سلێمانی : 8
دهۆک : 7
کەرکوک : 11
هەڵەبجە : 9
زاخۆ : 9
سۆران : 6
حاجی ئۆمەران : -2
گەرمیان : 14