هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرانتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنی سەبارەت بە چەند پرسێك و لە نێویشیاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دەباشان بەڕێوەدەچێت و تێیدا دەربارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.
شاندی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات و شاندی پارتیش، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.