ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی چوار وەزارەت و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت.