لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه و شۆفێر ماندوو ناكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو بێت پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت :
- ته‌نها ئیستۆپ واتە برێك , به‌كاربهێنه بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکەت ، نه‌كەیت بە گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك خێرایی ئوتومبێلەکەت کەم بکەیتەوە ، ڕاستە بانصەکانی پێشەوەت کەمتر سەرف دەبێت ئەگەر بەگێڕ خێراییت کەم بکەیتەوە بەڵام گێڕەکەت زەرەر دەهێنێت ، وە هەند برێکیش کێشەی وەرگەڕان و سوڕانەوەی سەیارەت توش دەکات وبانصی دواوە زووتر دەفەوتێ ، بۆیە ئيستۆپ گرتن زۆر سەلامەت ترە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی
- له‌كاتی وه‌ستاندا، هاند برێك راكێشه به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه ، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناخۆش به‌ده‌سته‌وه بێت.
- له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا ، گێڕ بخه‌رە سه‌ر “N” و برێك راكێشه ، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه.
- وریابه، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه بۆ “P” چونكه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.
- پێویسته بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته 50هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت و زوو فه‌حسی بكه‌یت نه‌كا كه‌م بكات.
- نه‌كه‌ی هه‌ر گیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌یت كه به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” چونكه ئه‌وه ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه.
- ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له 20 كم زیاتره، هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه كه گێڕه‌كه‌ی له “N” ه‌وه بگۆڕێ بۆ “D” یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه ورده ورده گێڕه‌كه‌ت خراپ ده‌كات.
- كاتێ گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N” ە پێ به سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له‌پڕ بیده‌یته “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه، چونكه ئه‌وه زۆر خراپه، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه.
- كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ 10 چركه زیاتر راگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر “D” بێت ، بەڵکوو باشتره بیده‌یته گێڕی و “N” هاند برێك راكێشیت.
- واز له‌و خووه بێنه كه هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه بده‌یته “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له ترافیك لایتدا.