بەبۆنەی هێرشەکانی دوێنێ شەوەوە ئەنجومەنی وەزیران ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
نوسینگەی سودانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگای هێزە چەکدارەکان و بۆ رێزگرتن لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی رابردووی ئەمریکاوە لە ناوچەی عەکاشات و قائیم گیانیان لەدەستدا، ماتەمینی گشتی لە تەواوی فەرمانگە حکومییەکاندا راگەیاند.
شەوی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد و شوێنەکانی سەر بە هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری کردە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
بەوتەی باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەت، “ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی (ئەمریکا) بووە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس، کە هاووڵاتی مەدەنیشیان تێدابوو، جگە لە 25 بریندار، هەروەها زیان و زەرەریش بە بینای نیشتەجێبوون و موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی گەیاندووە”.